بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتۆڵڵا سەید ئەحمەد خاتەمی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە دەربڕینی پەژارەی خۆی لە کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە خەڵکی ئێراق لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە وەبیریشی هێنایەوە : ئەو داخوازیانەی کە ناڕازیان هەیانبوو بە بڕوای بەرپرسانی ئێراقی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە داخوازیەکی ڕاوا بووە .
خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتی : ڕژیمە کۆنە پەرەستەکانی عەرەب و پاشماوەکانی پارتی بەعس و بڕێک لە مێدیا سەعوودی و بریتانیایی و ئەمریکا ییەکان بووەنەتە هۆی پەرەی ئاڵۆزی و بشێوی لە ئێراقدا .
ئایەتۆڵڵا خاتەمی بە وتنی ئەوی کە بێ گۆمان دوژمنانی ئێراق بە دوای کەڵک وەرگرتن لەو ڕووداوە بوون وتیشی : دوژمنان بە ئاڵۆزی نانەوە لە ئێراق بە دوای ئامانجگەلێک بۆ وێنە ترس و تۆقان لە ڕێپێوانی ئەربەعەینی حسێنی -ع- و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئێراق بوون .
خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتیشی : نیگەرانی دۆژمن لە پەیوەندی نەتەوەی ئێراق بە تەوەری خۆڕاگری بوو .
.........
340